Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
قودس - AA
پۆلیسی ئیسرائیل شەش ھاووڵاتی تورکی دەستگیر کرد کە لە قودس سەردانی مزگەوتی ئەقسایان کردووە.
بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان، لە دوای نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا، پۆلیسی ئیسرائیل لەکاتی دەرچوونیان لە حەرەمی شەریف شەش ھاووڵاتی تورکی دەستگیر کرد.
لە دواس دەستگیرکردنی ھاووڵاتییە تورکەکان لە لایەن پۆلیسەوە بۆ بنکەی پۆلیسی داودی شاری خەلیل گواسترانەوە.
تاکو ئێستا پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی ھۆکاری دەستگیرکردنی ئەو ھاووڵاتییە تورکانە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەکردووە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە تەل ئەبیب و کونسوڵی گشتی تورکیا لە قودس لە نزیکەوە چاودێری بابەتەکە دەکەن.