Abdullah Shukur
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
چاناککالە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئابووری تورکیا ئابوورییەک نییە کە بەھۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە (ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) کاریگەری نەرێنی بکەوێتە سەر".
یڵدرم لەمیانی لەدوای بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لقی ئاک پارتی لە شاری چاناککالە، سەردانی پارێزگای کرد و کارەکانی پرۆژەی پردی "چاناککالە ١٩١٥"ی بەسەرکردەوە کە تاکو ئێستا کارەکانی بیناسازی تێدا بەردەوامە.
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، یڵدرم گوتی: "ئۆپەراسیۆنی عەفرین وەک ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتە. بەشێکە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەیەکی فراوانتر. سەربازانمان و برایانی سوپای سووریای ئازاد لەو شوێنە، بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەکەکە و داعش و رزگارکردنی کورد و عەرەب و تورکمانەکان لەم ستەمە لە عەفرین و راگرتنی ئەو ھێرشانەی کە دەکرێتە سەر وڵاتەکەمان، ئۆپەراسیۆنی لقی زیتونیان دەسپێکردووە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "ئابووری تورکیا ئابوورییەک نییە کە بەھۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە (ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون) کاریگەری نەرێنی بکەوێتە سەر".