24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
واشنتۆن – AA
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هه‌شتاگی "هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ"ی بۆ تویتێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دانا كه له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی رابردووی واشنتۆن دی سی'یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، به‌مەیش بینینی تویته‌كه‌ی سنووردار كرد.
ماوه‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان تره‌مپ و تویته‌ر سه‌ریان هه‌ڵداوه و تویته‌ر هه‌شتاگ بۆ تویته‌كانی تره‌مپ داده‌نێت.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا كاردانه‌وه‌ی نیشان داوه به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی شه‌وی رابردوو له پاركی لافایهتته له به‌رده‌م كۆشكی سپی گردبوونه‌وه و هه‌وڵیان دا په‌یكه‌ری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، ئاندریو جاكسۆن بڕووخێنن و داوای "ناوچه‌ی خۆڕێبه‌ری"یان ده‌كرد.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "تاكو من سهرۆكتان بم، هه‌رگیز واشنتۆن دی سی نابێته 'ناوچه‌یه‌كی خۆڕێبه‌ری'. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت به هێزێكی جددی به‌رپه‌رچی ده‌درێته‌وه".
دوای نزیكه‌ی پێنج كاتژمێر له بڵاوكردنه‌وه‌ی تویته‌كه تویته‌ر هه‌شتاگی "هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ"ی بۆ تویته‌كه‌ی تره‌مپ دانا و بینینی تویته‌كه‌ی سنووردار كرد.
له‌مباره‌یه‌وه هێشتا ئیداره‌ی تره‌مپ هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.