24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، پێنج ملیۆن و ٤٦ هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیایاندا تۆماركراوه:
''ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و ٢٠ هه‌زار و ٤٠٣)، به‌ڕازیل (٦١٣ هه‌زار و ٣٤٥)، رووسیا (٣٥٦ هه‌زار و ٤٢٩)، هیندستان (٢٥٨ هه‌زار و ٦٨٥)، چیلی (٢١٠ هه‌زار و ٥٧٠)، ئیتاڵیا (١٨٤ هه‌زار و ٥٨٥)، ئه‌ڵمانیا (١٧٥ هه‌زار و ٧٠٠)، ئێران (١٦٩ هه‌زار و ١٦٠)، توركیا (١٦٢ هه‌زار و ٨٤٨) و پێرو (١٤٨ هه‌زار و ٤٣٧".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا, به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته, نۆ ملیۆن و ٣٥٩ هه‌زار و ٣٧٢ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٧٩ هه‌زار و ٨٧٩ كه‌س.