Ali Cura
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە دوای دابەشبوونی یەکێتیی سۆڤیەت ئۆکراینا لە راگەیاندنی سەربەخۆییدا وەک "دەوڵەتێکی سەربەخۆ" ناسێندراوە، لەبەرئەوە هەوڵدان بۆ راکەشانی ئەم وڵاتە بۆ ناو ناتۆ، هەڕەشەی سەرەکيیە بۆ سەر ئاسایشی رووسیا.
لە چوارچێوەی لووتکەی رووسیا-ئەفریقا کە لە سانت پیتەرسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، پوتین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەفریقا لەبارەی ئۆکرینا ئەنجام دا.
لەو بەشەی کۆبوونەوەکە کە بەرووی راگەیاندندا کراوە بوو، پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە شیکاریان بۆ ئەو پێشنیارانە کردووە کە سەرکۆماری باشووری ئەفریقا، کیریل رامافۆسا مانگی حوزەیران لەبارەی ئۆکراینا خستیەڕوو.
سەرۆکی رووسیا، ئەوەیشی خستەڕوو کێشەی ئۆکراینا لەلایەن هەندێک هێزەوە وروژێنراوە کە ساڵانێکی زۆرە لە رۆژئاوا خۆیان بۆ جەنگی دژ بە رووسیا ئامادە دەکەن و گوتی: "هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ئۆکراینا بکەنە ئامڕازێک بەمەبەستی تێکدانی بنەما ئەمنییەکانی رووسیا، زیانگەیاندن بە پێگەی رووسیا لە جیهان و تێکدانی سەقامگیری دەوڵەتەکامان. ئەمە کێشەی یەکەمە".