Dildar Baykan Atalay
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
سان فرانسیسکۆ - AA
بە تۆمەتی پێشێلکردنی مۆڵەتی پێدانی تابلۆ، لە بارەی گۆڕینی لۆگۆی تویتەر لە باڵندەوە بۆ پیتی "X" لە بینای تویتەر، ئیدارەی شاری سان فرانسیسکۆ، دۆسیەی لەسەر ئێلۆن مەسک کردەوە.
لە کاتێکدا کاردانەوەکان بەرامبەر گۆڕینی لۆگۆی تویتەر لەلایەن ئێلۆن مهسكەوە بۆ پیتی "X" بەردەوامە، لەسەر بینای تویتەر لە سان فرانسیسکۆ، لۆگۆ باڵندەکە لابراو لە شوێنی لۆگۆیەکی گەورەی "X" دانرا.
پۆلیسی شارەکە بڵاویکردەوە کە لە کاتی گۆڕینی لۆگۆکەدا لە شەقامەکەدا رێوشوێنی ئەمنیی پێویست نەگیراوەتەبەر، لەبەرئەوە دەستوەردانی لە کارەکەدا کردووە.
بەرپرسانی شارەکەش باس لەوە دەکەن کە دانان و لابردنی لۆگۆی سەر بیناکانی شارەکە پێویستی بە مۆڵەتە و بەهۆی پێشێلکردنی پێدانی مۆڵەتی تابلۆ رێکاریی یاساییان گرتووتە بەر و دۆسیەیان کردووەتەوە.
بەڕێوەبەری باڵای تویتەر، ئێلۆن مەسک، لۆگۆی کلاسیکی پلاتفۆڕمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە باڵندەوە گۆڕی بۆ پیتی "X" .