Dildar Baykan Atalay
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، ئاماژەی بەوە کرد کە رەنگە وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو بۆ کڕینی چەک سەردانی کۆریای باکووری کردبێت.
بلینکن کە بە سەردانێکی فەڕمی لە ئوسترالیایە، لەگەڵ هەریەک لە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن و وەزیری بەرگریی ئوسترالیا، ریجارد مارلێس و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پێنی وۆنگ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازکرد.
یەکێک لە رۆژنامەنووسان پرسیاری لە بلینکن کرد و گوتی: "ئایا وەزیری بەرگریی رووسیا، بۆ کڕینی چەک سەردانی کۆریای باکووری کردووە تا لە جەنگی ئۆکراینادا بەکاری بهێنێت؟ ئایا هیچ ئاماژەیەک بەدیدەکن چین چەک بۆ رووسیا دابین بکات؟
لە وەڵامدا بلینکن رایگەیاند: "گومان لەوە هەیە شۆیگو بۆ بەسەربردنی پشوو سەردانی ئەوێی کردبێت. واتا ئەوەی دەبینین چییە؟ دەزانین کە رووسیا لە هەرکوێیەک دەستی بکەوێت بێ ئومێدانە بە دوای چەکدا دەگەڕێت بۆ درێژە دان بە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا. بۆ ئەمەش کۆریای باکوور بەدیدەکەین. ئەمەشمان لە ئێران بەدیکرد. ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دایە رووسیا بۆ لەناوبردنی ژێرخانی مەدەنی لە ئۆکراینا و کوشتی هاووڵاتی مەدەنی".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە چین بەڵێنی داوە هاوکاری رووسیا نەکات لە پێدانی چەک، رەنگە کۆمپانیا چینییەکان هاوکاری رووسیا بکەن لە رووی تەکنەلۆجیيەوە و ئەم نیگەرانییانەشمان لەگەڵ پەکین بەشکردووە.