Emre Gürkan Abay
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بانگەوازێکی ئاراستەی سوپای ئۆکراینا کرد و پێیگوتن: "دەسەڵات بگرنە دەست، لەگەڵ ئێوە بە ئاسانتر رێکدەکەوین".
ڤلادیمیر پوتین لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا کە ھێشتا بەردەوامە کرد.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە راستیدا سوپای رووسیا لەگەڵ "تاکە نەژادپەرستەکان"ی نێو سوپای ئۆکراینا شەڕیانە و گوتی: "ئەو تاکە نەژادپەرستانەی کە لەنێو یەکە سەربازییە نیزامییەکانی ئۆکراینا جێگیرکراون، ئەوانە تەنھا ھانی بەرنگاربوونەوەی چەکداریی نادەن بەڵکو لە ھەمان کاتدا، رۆڵی یەکەکانی رێگرتن دەگێڕن".
ڤلادیمیر پوتین بانگەوازێکی ئاراستەی سوپای ئۆکراینا کرد و گوتی: "بانگەوازی سەربازانی سوپای ئۆکراینا دەکەم. مەھێڵن نازییە نوێکان و باندێراکان (لایەنگرانی نەژادپەرستی ئۆکراینی ستیپان باندێرا) منداڵەکانتان، ھاوسەرەکانتان و بەساڵاچووەکانتان وەکو قەڵغان بەکاربھێنن. دەسەڵات بگرنە دەستتان، لەگەڵ ئێوە بە ئاسانتر رێکدەکەوین".