Mustafa Deveci
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
فۆتۆی ئۆلێنا كوریلۆ كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا بریندارببوو، و ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی كرده‌وه، بووه مانشێتی میدیای نێوده‌وڵه‌تیی. میدیای جیهانیی ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه و دۆخی سڤیله‌كانیان له‌رێگه‌ی ئه‌و فۆتۆیهوه نیشانی خوێنه‌رانیان دا.
فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، ۆڵفگانگ شوان وێنه‌ی ئه‌و سڤیلانه‌ی گرت كه دوێنێ له ئه‌نجامی بۆردوومانی رووسیا بۆ سه‌ر شاری چیگێڤ له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا برینداربوون.
له‌نێو فۆتۆكاندا فۆتۆی مامۆستا ئۆلێنا كوریلۆ كه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا برینداربوو، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی به‌دوای خۆیدا هێنا.
زۆرێك له رۆژنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌سه‌روویانه‌وه زه گاردیان، زه تایمز، زه سه‌ن، ئیندیپێندنت و بیڵد، وێنه‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵیان له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میاندا دانا.
رۆژنامه‌ی زه تایمز، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وێنه‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو، هه‌واڵێكی له‌ژێر ناونیشانی "رۆژێكی ره‌ش بۆ ئه‌ورووپا"
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه گاردیان له‌گه‌ڵ فۆتۆكه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵودا، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا به مانشێتی "پوتین داگیركاریی ده‌كات" داناوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی بیڵد-ی ئه‌ڵمانی، له هه‌واڵێكدا له ژێر ناونیشانی "خوێنی پوتین، به‌رپرسی كرملین، له ئه‌ورووپا كۆمه‌ڵكوژیی ده‌كات" كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا دایناوه، فۆتۆكه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوی له‌گه‌ڵ هاوپێچ كردووه.
هاوكات زۆر كه‌ناڵی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌له‌ڤیزیۆن، له‌سه‌روویانه‌وه سی ئێن ئێن و بی بی سی، له ماڵپهڕهكانیاندا فۆتۆكه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵویان به‌كارهێنا.
