Ali Cura
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
مۆسكۆ-AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژوو كرد كه به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا، به فه‌رمی ده‌ناسێت.
دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی كرد سه‌باره‌ت به ناسینی به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرابوو، گوتارێكی له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه پێشكه‌شی گه‌لی رووسیا كرد.
پوتین له گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه كیێڤ جگه له "بڕیاری سه‌ربازیی له دۆنباس، دانی به هیچ بڕیارێكی دیكه‌دا نه‌ناوه" و رایگه‌یاند: "له‌وباره‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانم بڕیارێك كه زۆر دواكه‌وتووه، سه‌باره‌ت به ناسینی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستبه‌جێی كۆماری گه‌لی دۆنێتسك و كۆماری گه‌لی لوهانسك، بده‌م".
دوای گوتارهكهشی، سه‌رۆكی رووسیا له كۆشكی كرملین، سه‌ره‌تا بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ ناسینی سه‌ربه‌خۆیی به‌ناو كۆماری گه‌لی دۆنێتسك و دواتر بڕیارنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ناسینی سه‌ربه‌خۆیی به‌ناو كۆماری گه‌لی لوهانسك واژوو كرد. له‌میانی رێوره‌سمی واژووكردنهكهدا، نوێنه‌ری ئه‌و ئیدارانهش ئاماده بوون.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا له‌نێوان رووسیا و به‌ناو ئیداره‌ی جووداییخوازهكاندا رێككه‌وتننامه‌ی "دۆستایه‌تی" و "هاریكاریی" واژوو كرا.
١٥ی شوبات باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كردبوو كه داوا له سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ده‌كات به‌ناو ئیداره جووداییخوازهكانی لایه‌نگری رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بناسێنرێن و بڕیاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی كرملین كردبوو.