Talha Yavuz
22 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
کیێڤ - AA
ئەوە راگەیەندرا کە لە ئاکامی تەقەی جوداخوازانی لایەنگرانی رووسیا لە دۆنباس، دوو سەربازی ئۆکراینی و کەسێکی مەدەنی کوژران و چوار سەربازیش برینداربوون.
لەو راگەیەندراوەی کە لە پۆلیسی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی تەقەی جوداخوازەکان دوو سەرباز لە زایتسێڤێ کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون. ھاوکات سەربازێکیش لە ناوچەی ڤۆدیانێ برینداربووە.
جگە لەوە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی دۆنێتسک، پاڤێل کیریلینکۆ، ئەوەی راگەیاند کە لە نۆڤۆلوگانسکی کەسێکی مەدەنی لە ئەنجامی تەقەی جوداخوازان گیانی لەدەستداوە.
- قەیرانی دۆنباس
دوای واژووکردنی رێککەوتننامەی ھاوبەشیی لە نێوان سەرۆکی ئەوکاتەی ئۆکراینا، ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ و یەکێتی ئەورووپا لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دەستی پێکردبوو.
یانۆکۆڤیچ دوا بەدوای فراونبوونی خۆپیشاندانەکان مانگی شوباتی ٢٠١٤ دەستی لەکار کێشایەوە و ھەریەکە لە شارەکانی دۆنێسک و لوگانسک لە ھەرێمی دۆنباس لەلایەن جوداجوازانی لایەنگری رووسیا بەناو سەربەخۆیی راگەیەندرا.
بەھۆی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانی نێوان جوداخوازان و حکوومەتی کیێڤ لە ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٣ ھەزار کەس کوژراون.