Muhammed Ali Kamal
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
كیێڤ- AA
گرووپی كۆبوونه‌وه سێقۆڵییهكان كه له هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئۆكراینا و رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی له ئه‌ورووپا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوچه‌ی دۆنباس، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له چوار ناوچه‌ی دیكه هێزه چه‌كداره‌كان بكشێننه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرایناوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه ئۆنڵاینانهی ئه‌نجامدراون، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ٢٠ ناوچه له مین و ته‌قه‌مه‌نی كراوه كه ساڵی رابردوو له میانی كۆبوونه‌وه چوارقۆڵییهكانی نۆرماندیا له پاریس، رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه، ئه‌مه‌ده‌بێته هۆی جێبه‌جێكردنی خێرای ئه‌و ماددانه‌ی كه له پاریس رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه كه چوار ناوچه‌ی دیكه له هێزه چه‌كداره‌كان دابماڵرێن.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆكی نێرده‌ی تایبه‌تیی چاودێرییكردنی رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی له ئه‌ورووپا، یاشار خالید چه‌ڤیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌و رێكاره زیادانه‌ی كه له حەوتی ته‌مووزه‌وه خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئاگربه‌ست پێشێل نه‌كراوه.
له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكراینا له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به‌دواوه، له‌نێوان جوداخوازانی لایه‌نگری رووسیا كه به‌ناو سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاندووه و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سوپای ئۆكراینا پێكدادان درێژه‌ی هه‌یه.