Muhammet Nazım Taşcı
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
ئیسلام ئاباد - AA
لە ئاکامی هێرشێک بۆسەر رێوڕەسمێکی یادی عاشورا لە هەرێمی پونجاب باکووری رۆژهەڵاتی پاکستان، سێ کەس کوژران و ٥٩ی دیکەش برینداربوون.
دوای هێرشەکە کە لە ناوچەی باهاڤالناگار رووی دا، ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە کە ئەوە نیشان دەدەن ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیش لە کەناری رێگاکە چاوەڕێن بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان تا ئێستا، سێ کەس کوژراون و ٥٩ی دیکەش برینداربوون.
رابەری شیعەکان لە ناوچەکە، خاوەر شەوکەت هەواڵی هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەو بارەیەوە نەخستەڕوو.
ژمارەی دانیشتوانی پاکستان نزیکەی ٢٢٠ ملیۆن کەسە و لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆنیان شیعە مەزهەبن.