Mustafa Melih Ahıshalı
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
كابوڵ – AA
له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتی ئاسمانی له‌نێو خۆی وڵات له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارزای له كابوڵ'ی پایته‌خته‌وه بۆ شاری مه‌زار شه‌ریف ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له سه‌رای شازاده كرانه‌وه و ده‌روازه‌ی زانكۆ تایبه‌ته‌كانیش به رووی قوتابییاندا كرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هێڵی ئاسمانی ئاریانا ئه‌فغانستانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون له كاتژمێر ١٥:٠٠ی دوای نیوه‌ڕۆی ٣١ی ئاب فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌م هێڵه ئاسمانییه له فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارازای له كابوڵ'ی پایته‌خته‌وه بۆ شاری مه‌زار شه‌ریف به‌ڕێ كه‌وتووه. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا گه‌شتێكی دیكه‌ی ئاسمانیش بۆ هه‌رات ئه‌نجام دراوه. لهمرۆیشهوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ناوخۆ ئاسایی بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له سه‌رای شازاده كه‌وتنه‌وه كار كه له ١٥ی ئابه‌وه كه كابوڵ كه‌وته ده‌ست تاڵیبان داخرابوون و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به ٨٤ ئه‌فغانی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌روازه‌ی زانكۆ تایبه‌تییه‌كانی كابوڵ كراونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی كه‌می قوتابییان ده‌چنه زانكۆكان و هێشتاش زانكۆ حكوومییه‌كان نه‌كراوته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت له ٧ی ئه‌یلووله‌وه ئه‌وانیش ده‌كرێنه‌وه.