Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
پاریس - AA
چالاکی کولتووری (شەوانی سپی) ئەمساڵ بۆ جاری پازدەهەم لە پاریس بەرز رادەگیرێت.
دانیشتوانی پاریس لەمیانی بۆنەی شەوانی سپیدا دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساوە لە زۆر شوێنی شارەکە بێبەرامبەر بەشداری لە چالاکییە کولتووری و هونەرییەکاندا بکەن. چالاکییەکان تاکو بەرەبەیان لە گۆڕەپانە بەناوبانگەکانی پاریس بەردەوام دەبن.
لەمیانی چالاکییەکاندا، لەسەرەتادا چالاکی کولتووری جۆراوجۆر لە کەناری رووباری سین، مۆزەخانەی لۆڤەر و کاتدرائییەی نۆتردام ئەنجام دەدرێن.
لەمیانی چالاکییەکاندا هەروەها مۆزەخانە و هۆڵەکانی پێشەنگا لەم شەوەوە تاکو بەرەبەیان بەڕووی خەڵکدا کراوە دەبن. شەوانی سپی دوای زەردەپەڕی ئێوارە دەستپێدەکات و لەگەڵ کازیوەی بەربەیاندا کۆتایی پێدێت.