Zana Natık Kerem
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
قودس ــ AA
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩٠ جوولەکە لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بەرپرسی رایگەیاندنی فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین، فیراس دبس لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە رایگەیاند، ئەمڕۆ دوای نوێژی نیوەڕۆ، ١٩٠ جوولەکەی توندڕەو لە دەرگای مەغاریبەوە ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
فیراس دبس ئاماژەی بەوەشداوە ئەو جوولەکە توندڕەوانە لەژێر پاسەوانی پۆلیسی ئیسرائیل بە گرووپ، ھەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ھەر چەندە فەرمانگەی ئەوقافی فەڵەستین داوای ھەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسای کردبوو لە لایەن جوولەکەکانەوە، بەڵام پۆلیسی ئیسرائیل ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.