Haydar Karaalp
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
بەغدا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، ئۆرهان حیکمەت عەزیزئۆغڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا، وۆرکشۆپی هەماهەنگیی ئەکادیمیی و دیپلۆماسی و کولتووریی نێوان تورکیا و عێراق رێکدەخرێت.
ئۆرهان حیکمەت عەزیزئۆغڵو کە لەئێستادا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "هەماهەنگیی نێوان زانکۆکانی تورکیا و عێراق" لە شاری بەغدایە لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لە ٢٢ی ئایاردا (٢٠٢٢) لە شاری ئەنقەرە وۆرکشۆپی هەماهەنگیی ئەکادیمیی و دیپلۆماسی و کولتووریی نێوان تورکیا و عێراق رێکدەخرێت. ئەم وۆرکشۆپە دۆستایەتی و برایەتی دێرینی نێوان هەردوو وڵات لەڕووی ئەکادیمییەوە زۆر بەرەوپێش دەبات".
سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، باسی لەوەش کرد کە ئەنجوومەنەکەیان لە ساڵی ٢٠١٠دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوە و ئامانجی ئەم دەزگایەش، خزمەتکردنە بە مرۆڤایەتی بە گشتیی و جیهانی ئیسلامیی بەتایبەتی.