رۆمانیا داوای پشکنینی PCR لە هەر کەسێک دەکات کە دەچێتە ئەو وڵاتەوە
دوای تۆمارکردنی حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رۆمانیا، چەند رێوشوێنێکی سنووردارکردن بۆ چوونە ناوەوە بۆ وڵاتەکە گیرایەبەر.
Bükreş
بوخارێست - AA
دوای تۆمارکردنی حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رۆمانیا، چەند رێوشوێنێکی سنووردارکردن بۆ چوونە ناوەوە بۆ وڵاتەکە گیرایەبەر.
بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن لیژنەی دۆخی بەپەلەی نیشتمانیی رۆمانیاوە بڵاوکراوەتەوە، داوای پشکنینی PCR کە پێش ٤٨ کاتژمێر کرابێت لەو کەسانە دەکرێت کە دەچنە ئەو وڵاتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگەر هەردوو دۆز ڤاکسینەکەشیان وەرگرتبێت.
ئەو گەشتیارانەشی لە هەر وڵاتێکی ئەورووپاوە دەچنە رۆمانیاوە پێویستە بەڵگەنامەیەک پێشکەش بکەن کە دەریدەخات هەردوو دۆز ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
ئەو رێکاریە نوێیە تا هەشتی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت.
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە رۆمانیا تۆمار کرا، ٥٤ کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن