Behlül Çetinkaya
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تەقینەوەکەی شاری بەسرە باشووری عێراقی ئیدانە کرد.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ئەم پەلامارە تیرۆریستییە قێزەونە ئیدانە دەکەین، نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە پەلامارەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، سەرەخۆشی خۆشمان بە گەل و حکوومەتی عێراقی دۆست و برا رادەگەیەنین".
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی گەل و حکوومەتی عێراق لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆردا.
ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری بەسرە تەقییەوە و لە ئاکامدا، چوار کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.