Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كریستۆف كارتانهر رایگه‌یاند، به‌شداربووانی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانیش، هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی توندوتیژییان به‌كارهێناوه تاوانبارن.
كارتانهر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه دایه‌وه.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كانیش، هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی توندوتیژییان به‌كارهێناوه تاوانبارن و پێویسته ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌رانی بانگهێشتی توندوتیژی كردووه، به‌رپرسیارێتیی ده‌ره‌نجامه‌كان له‌ئه‌ستۆبگرن.
كارستانهر هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌وانه نیشاندا كه ده‌یانه‌وێت توندوتیژی سه‌رهه‌ڵبدات و له‌پشت خۆپیشانده‌رانه‌وه خۆیان حه‌شارداوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆش هێله‌ك زه‌رده‌كان له پاریسی پایته‌خت و سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته درێژه به خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن.