Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن-AA
پۆلیسی ئەمریکی لە ٢٠١٧دا، ٩٨٧ کەسی بە چەک کوشتووە.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست کە لە سەرچاوەی تایبەتی رەسمییەوە زانیارییەکانی بەدەست گەیشتووە ئاماژە بەوە کراوە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٧دا، نزیکەی سێ هەزار کەس بە گولـلەی پۆلیسی ئەمریکی گیانی لەدەست داوە.
بە پێی ئامارەکان پۆلیس لە ٢٠١٥دا، ٩٩٥ کەس و لە ٢٠١٦دا، ٩٦٣ کەس و لە ٢٠١٧دا، ٩٨٧ کەسیان کوشتووە.
لە لایەکی ترەوە پۆلیسی ئەمریکی بۆتە هۆکاری مردنی ٣٦ کەس لە ٢٠١٥دا و ئەو ژمارەیە لە ٢٠١٦دا، ١٧ کەس بوون و ساڵی رابردووش پۆلیس بووەتە هۆی مردنی ١٩ رەشپێستی بێ چەک.