Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمریکا تاوتوێی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات.
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکرگرتووەکان، نیکی هالی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێران لە ٧٩ خاڵی جیاوازدا گەلی ئێران دژ بە حکوومەت هەڵساون.
نیکی هالی ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکی ئازا کە لە حکوومەتی ستەمکار بێزاربوون و گیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە و بەشداری پرۆتێستۆکان دەکەن و گوتی: "دەبێت جیهان چەپڵە بۆ ئازایەتی گەلی ئێران لێبدات".
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکرگرتووەکان باس لەوە دەکات کە دەنگی ئێرانییەکان ببیسترێت و دەڵێت، "ئێران لانیکەم شەش ملیاری خەرج کردووە بۆ پشتگیری‌کردن لە رژێمی ئەسەد لە سووریا، خەڵك ئەمە دەزانێت و پرۆتێستۆی حکوومەت دەکەن".
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکرگرتووەکان، نیکی هالی ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران بە ملیۆنەها دۆلار دەداتە چەکدارانی حووسی و مووشەکی بالیستیکیان بۆ دەنێرێت تاکو بیهاوێژن و باس لەوە دەکات کە تێکڕای داهات لە ئێران لە خێزانێکدا لە چاو ١٠ ساڵ لەمەوبەردا کەمی کردووە بەڕێژەی لەسەدا ٥٠.
نیکی هالی گوتی: "گەلی ئێران خوازیارن حکوومەت دەستبەرداری پشتگیریکردنی تیرۆر ببێت و بە ملیارەها دۆلار رەوانەی بکوژەکان و دیکتاتۆرەکان نەکات، بۆیە هاتوونەتە سەر شەقام، ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ئازادی دەکەن، پشتگیری گەلی ئێرانیان کرد، بەڵام دەبێت کاری زیاتر بکەین".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، نیکی هالی ئاماژەی بەو پێشێلکاریانە کرد و رایگەیاند کە رژێمی ئەو وڵاتە رێگری دەکات لە گەیاندنی ئینتەرنێت و هەوڵی بێدەنگکردنی خەڵک دەدات و گوتی: "ئەمریکا لە پاڵ ئێرانییەکاندایە کە هەوڵی خۆشگوزەرانی و ئازادی دەدەن، لەم بارەیەوە بێدەنگ نابین".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤاسیلی نیبێنزیا ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرت به گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
ڤاسیلی نیبێنزیا ئه‌مریكای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به بیانووی ساخته ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ناوخۆی ئێران و گوتی: "ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ین كه ئه‌مریكا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارهێنا. ته‌ماشاكه‌ن با ئێران به كێشه‌كانی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بێت له بری ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه تیشك بخاته سه‌ر كێشه‌كانی ئه‌فغانستان، سووریا، لیبیا، عێراق، یه‌مه‌ن، كۆریای باكوور و ئه‌فریقا وزه‌كه‌ی له خۆڕا خەرج ده‌كه‌ن".
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی فه‌ڕه‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فرانسوا دیلاتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه و هۆشداریدا له‌وه‌ی كه هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك له‌و وڵاته به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماسی‌و ریكرۆفت ئاماژه‌ی به‌و كوشتارانه كرد كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا روویانداوه و داوای كرد كۆتایی به رووداوه‌كانی توندوتیژی بهێنرێت.
ماسی‌و ریكرۆفت باسی له‌وه كرد كه جیبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان له ئێران و سنوورداركردنی ئازادی راده‌ربڕین و ئایین مایه‌ی نیگه‌رانی زۆره و گوتی: "ئێرانێكی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌ران له سوودی ناوچه‌كه و شوێنه‌كانی دیكه‌دایه".