Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
06 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2018
نیویۆرک – AA
سەدان کەس لە پێناو ئازادکردنی هەڵگری "خەڵاتی بوێری حەنزەڵە" کەسایەتی سیمبۆلی فەڵەستینی، عەهد تەمیمی تەمەن ١٦ ساڵ کە چەند رۆژێکە لە لایەن ئیسرائیلەوە دەستگیر کراوە لە نیویۆرک، گردبوونەوە.
سەدان موسڵمانی ئەمریکانشین و ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی پشتگیری فەڵەستین دەکەن لە ناوچەی تەرمیناڵی گراند سەنتراڵ لە نیویۆرک بە دەم بەرزکردنەوەی چەندین پانکارت و گوتنەوەی چەندین دروشم داوای ئازادکردنی تەمیمی-یان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ فەڵەستین دەربڕی.
رێکخەرانی گردبوونەوەکە بە میدیاکانیان راگەیاند کە دەستگیرکردنی تەمیمی لە لایەن ئیسرائیلەوە کارێکی نایاساییە و پێشتریش کەسوکاری ئەو کچە بوێرە فەڵەستینە لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.