Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ رایگەیاند كه له ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیادا راستڕه‌وی توندئاژۆ زیادی كردووه و گوتی: ''به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا پێویسته ئه‌وانه (راستڕه‌وه توندئاژۆكان) په‌یوه‌ست به رابردووی خۆمان بیبینین، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه له هه‌موو كه‌س زیاتر وریابین''.
ئه‌نگێلا مێركڵ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی CNNی ئه‌مریكی باسی له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی راستڕه‌وی توندئاژۆ كرد به‌واتایه‌كی گشتیی له كیشوه‌ره‌كه‌دا.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كرد كه پێویسته له نزیكه‌وه و بەوریایییهوه تاوتوێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بابه‌تی زیادبوونی ئاستی راستڕه‌وی توندئاژۆ بۆ هه‌موو ئه‌ورووپا مایه‌ی نیگه‌رانییه و وڵاته‌كه‌ی خۆیشی به‌ده‌ر نییه له‌و پێشهاته.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له وڵاته‌كه‌یدا هه‌میشه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گرووپی دژه‌سامی هه‌ن و گوتی: ''به‌ڵێ پێویسته قبووڵی ئه‌وه بكه‌ین كه هێشتا كار هه‌یه لێره‌دا ئه‌نجامی بده‌ین''.