جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئیسرائیل پابەندە بە دابینکردنی پێدوایستییە مرۆییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستين''

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل، تیمە پزیشكییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بپارێزێت، ھەروەھا ئاسانکاریی بۆ کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان لەو ناوچانە بکات.

Yakoota Al Ahmad  | 28.04.2025 - نوێکردنەوە : 30.04.2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئیسرائیل پابەندە بە دابینکردنی پێدوایستییە مرۆییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستين''

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل وەک "دەسەڵاتێکی داگیرکار"، تیمە پزیشكییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بپارێزێت، ھەروەھا ئاسانکاریی بۆ کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان لەو ناوچانە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتەکانی دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ تاتوێکردنی پابەندبوونەکانی ئیسرائیل لە ڕووی مرۆییەوە بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان، دەستیان پێ کرد کە ماوەی یەک ھەفتە بەردەوام دەبن.

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیلانور ھۆمیشۆل لە میانی دانیشتنەکانی دادگاکە، گوتی: "تیمە پزیشكییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بپارێزێت، ھەروەھا ئاسانکاریی بۆ کاری ڕێکخراوە مرۆییەکان لەو ناوچانە بکات".

ڕاشیگەیاند کە ئیسرائیل، پابەندە بەوەی پێدوایستییە سەرەکییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستين دابین بکات".

باسی لەوەش کرد کە ئیسرائیل پابەندبوونەکانی بەرامبەر پارێزبەندی تیمەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەڵەستین پێشێل کردووە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە بڕیاری ڕێگریی گرتن لە کارەکانی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، دەبێتە مایەی فراوانکردنی سەرەوەی ئیسرائیل لەسەر خاکی فەڵەستین لەنێویاندا، قودسی ڕۆژھەڵات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın