ئیسرائیل بۆردومانکردنی ئامانجێکی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕاگەیاند

Quds
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ئامانجێکی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردومان کردووە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی وڵاتەکە، یسرائیل کاتز ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان لە بارەی هێرشەکەی سەر سووریا بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەو شەڕ و پێکدادانانە کراوە کە لەگەڵ هێرشی گرووپە دورزییەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی سەربە حکوومەتی سووریا دەستیپێکردووە و، هاتووە: "هێرشمان کردە سەر ئامانجێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە دیمەشق. ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادەین بۆ سەر دورزییەکان".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ڕێگە بە جێگیرکردنی هیچ هێزێک نادەن لە باشووری دیمەشقی پایتەخت و، هاتووە: "ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا. ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵگای دورزی نادەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن