ناتانیاھۆ داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی کرد سەرۆکی دەزگای شاباک ناچار بکات وادەی کۆتایی ھاتنی بە ئەرکەکەی ڕابگەیەنێت
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی کرد کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک)، رۆنین بار ناچار بکات، وادەی کۆتایی ھاتنی بە ئەرکەکەی ڕابگەیەنێت.

Quds
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی کرد کە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (شاباک)، رۆنین بار ناچار بکات، وادەی کۆتایی ھاتنی بە ئەرکەکەی ڕابگەیەنێت.
ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت" بڵاوی کردەوە: "بنیامین ناتانیاھو نووسراوێکی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی ئیسرائیل کردووە کە تیایدا داوای کردووە)، رۆنین بار ناچار بکات، وادەی کۆتایی ھاتنی بە ئەرکەکەی وەک سەرۆکی دەزگای (شاباک)، ڕابگەیەنێت".
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، رۆنین بار نووسراوێکی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەریی ئیسرائیل کردبوو تیایدا ئاماژەی بەوەدابوو کە بە نیازە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، بەبێ ئەوەی وادەکەی دیاری بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن