جيهان

ئاگری دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیب بەردەوامە

Muhammed Emin Canik  | 01.05.2025 - نوێکردنەوە : 02.05.2025
ئاگری دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیب بەردەوامە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە ئیسرائیل ئەو ئاگرەی دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیبى گرتووەتەوە لە ١١ شوێندا بەردەوامە.

ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرەنۆت، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کرد کە ١١٩ تیمی ئاگرکوژێنەوە و ١٢ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی قودس بەردەوامن لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

باس لەوەیش کرا کە ئاگرەکە لە ١١ شوێندا بەردەوامە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت، ئیسرائیل داوای هاوکاری نێودەوڵەتیی کردووە و، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و ئیتاڵیاوە هەشت فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە بگەنە ئیسرائیل.

سەرۆکی ئەنجوومەنی ناوچەی ماتیح یەهودا، ئافیشای کۆهن لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئیسرائیل KAN، باسی لەوە کرد کە ئەگەری هەیە ئاگرەکە بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

کۆهن ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ١٠ هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın