نوێنه‌ری كۆریای باكوور گه‌یشته ئه‌مریكا
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور كیم یۆنگ-چۆل، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ، گه‌یشته ئه‌مریكا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، كیم یۆنگ-چۆل كه به‌نزیكیی له سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ-ئون ناسراوه، گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی دوڵسی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن.
نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكوور له‌ڕێگه‌ی چینه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌مریكا و له‌فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه پێشوازیی لێكراوه كه به به‌رپرسی ئه‌مریكی و كۆریای باكوور زانراون.
هاوكات نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باكوور ستێفن بایگون كه له فڕۆكه‌خانه‌كه بینراوه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌كه راشیگه‌یاندووه، نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكوور چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ كۆبێته‌وه و به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی كیم جۆنگ ئون به سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌ردانی ناوبراویش بكات.
تا ئێستا حكوومه‌تی تره‌مپ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی سه‌ردانی نوێنه‌ره‌كه‌ی كۆریای باكووره‌وه نه‌داوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن