به‌ریتانیا بیر له دواخستنی برێكسیت ناكاته‌وه
- ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت پێشنیار بۆ دواخستنی رێكه‌وتی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیاش بكرێت له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) ئه‌وا به‌ریتانیا قبوڵی ناكات.
London
له‌نده‌ن – AA
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت پێشنیار بۆ دواخستنی رێكه‌وتی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیاش بكرێت له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) ئه‌وا به‌ریتانیا قبوڵی ناكات.
میدیاكانی به‌ریتانیا به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشنیار بۆ دواخستنی رێكه‌وتی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیاش بكات له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) ئه‌وا حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌و داواكارییه قبوڵ ناكات.
به‌پێی ماده‌ی ٥٠ی رێككه‌وتننامه‌ی لیزبۆن له‌باره‌ی ماوه‌ی جیابوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ماوه‌ی دیاریكراو بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه (برێكسیت) له ٢٩ی ئادار ته‌واو ده‌بێت.
له ئه‌گه‌ری كاركردن به‌و ماده‌یه وه‌ك خۆی به‌ریتانیا تا ئه‌و رێكه‌وته به رێككه‌وتن بێ یاخود بێ رێككه‌وتن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاده‌بێته‌وه.
له رێگای ئه‌و گشتپرسیه‌ی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦ ئه‌نجام درا به‌ریتانیا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ به كاركردن به ماده‌ی ٥٠ش به فه‌رمی ده‌ستكرد به پرۆسه‌كه.