Lokman İlhan,Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
بۆگۆتا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خوێندنگه‌ی پۆلیسی جه‌نه‌ڕاڵ سانتانده‌ری له كۆڵۆمبیا كرده ئامانج گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 21 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
پۆلیسی كۆڵۆمبیا دواین زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه كه خوێندنگه‌یه‌كی پۆلیسی له‌باشووری بۆگۆتای پایته‌خت كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌نراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له په‌لاماره تیرۆرستییهكهدا به پهلاماردهرهكهوه 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه لهپهلامارهكهدا 68 كه‌سیش برینداربوون و له‌و ژماره‌یه 58یان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه.
پۆلیس داوای له هاووڵاتیانی كۆڵۆمبی كردووه كه هه‌ركه‌سێك زانیارییه‌كی هه‌بێت له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه هاوكارییان بكات تا ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
له‌دواین روونكردنه‌وه‌ی سكرتاریه‌تی ته‌ندروستی شاره‌وانیی بۆگۆتا راگه‌یه‌نرابوو، له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 87 كه‌سیش برینداربوون.