Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
به‌رشه‌لۆنه - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا کە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی ئەنجام درا، پێنج كه‌س كوژران كه به پیلانداڕێژەری په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا داده‌نرێن.
به‌پێی زانیاریی پۆلیسی كه‌ته‌لۆنیا، پێنج گومان‌لێكراو كه پیلانداڕێژەری په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێی به‌رشه‌لۆنه بوون كه تیایدا، ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی په‌لامارێكی دیكه‌ی هاوشێوهدابوون، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی له پێكدادانێكدا له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی كامبریلسی كه‌ته‌لۆنیا كوژراون.
له شارۆچكه‌ی كامبریلسی سه‌ربه تاراگۆنا كه به‌دووریی 200 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری به‌رشه‌لۆنه، نیوه‌شه‌وی رابردوو هاوشێوه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه په‌لامارێك ئه‌نجام درا و شه‌ش كه‌س بوون به‌ژێره‌وه كه پێنجیان سڤیل و یه‌كێكیان پۆلیس بوون.
پۆلیس رایگه‌یاند كه دوای هێرشه‌كه له پێكدادانێكدا تیرۆریسته‌كان كوژراون.
هاوكات حكوومه‌تی ئیسپانیا بەهۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانه‌وه كه گیان له‌ده‌ستدانی 13 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 100 كه‌سی دیكه‌یان لێكهوتهوه، سێ رۆژ ماته‌مینیی گشتی لە سەرانسەری وڵات‌دا راگه‌یاند.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ رۆجای سه‌ردانی به‌رشه‌لۆنه‌ی كرد و لهڕوونكردنهوهیهكیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ئیسپانیا ئازارێكی زۆریان پێگه‌یشتووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند وه‌ك هاوخه‌می بۆ قوربانییان، سێ رۆژ ماته‌مینیان راگه‌یاندووه.