Sangar Hamad Azeez
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2017
بارسێلۆنا - AA
لە شاری بارسێلۆنا باکووری ئیسپانیا، مینی پاسێک لە شوێنیکی گشتیدا خۆی بە کۆمەڵێک هاووڵاتییدا کێشا.
پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند رووداوەکە لە ناوچەی لاس رامبلاس روویداوە کە شوێنێکی مێژوویی گەشتیارییە و بەهۆیەوە ١٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا ١٠٠ی دیکەش برینداربوون.
راگەیەندرا کە برینی ١٥ لە بریندارەکان سەختە و ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوان بەزر بێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی پۆلیسی شارەکە، جۆزێپ لویس تراپێرۆ گوتی "سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکە دوو گومانلێکراومان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان هاووڵاتی مەغریبییە".
تراپێرۆ ئاماژەی بەوەکرد کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، هێرشەکەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە تەقینەوەکەی دوێنێی شارەدێیەکی باشووری شارەکە هەیە.
لەم نێوەندەش بەهۆی رووداوەکەوە ٣ رۆژ ماتەمەینی گشتی لە سەرانسەری ئیسپانیا راگەیەندرا.
دوابەدوای تەقینەوەکەش، داعش بەرپرسیاریەتی ئەنجامدانی پەلامارەکەی لە ئەستۆ گرت.