جيهان

سلێمانی .. بەفر بارین

ـ بەفر بارین تا درەنگانێکی شەوی رابردوو لە سلێمانی بەردەوامی ھەبوو، بەو ھۆیەوە بڕێکی زۆر بەفر باریوە و شارەکەی بەتەواوی سپی پۆش کردووە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 18.01.2019 - نوێکردنەوە : 20.01.2019
سلێمانی .. بەفر بارین

As Sulaymaniyah

سلێمانی ـ AA

بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی کە رۆژی رابردوو ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە شاری سلێمانی شەپۆلەکە تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوامی ھەبوو، بەو ھۆیەشەوە بڕێکی زۆر بەفر باریوە و یەکپارچە شارەکەی سپی پۆش کردووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ، ئاسۆ کەمال لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ٢٤,٨ ملم باران باریوە و کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ بوو بە ٥٨٧,١ ملم لە کاتێکدا ساڵی پار تا ئەم کاتە ١٥٣,٤ ملم بووە".

ئەو گوتی:" لەماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕێکی زۆر بەفر باریوە و زۆرترین بڕی بەفر بارینیش لە سنووری قەزای پێجوێن بووە، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی ـ ش ١١ سنتم بەفر باریوە ".

زۆری بەفر بارین ئاستەنگی گەورەی ھاتووچۆی دروستکرد و تیمەکانی فریاکەوتن ئاگاداری شۆفێرانیان کردەوە لە راگرتنی ھاتوچۆکردنیان لە رێگاکانی دەرەوەی شار ، لە چەند ناوچەیەکیش بەتایبەت سنووری قەزای دوکان تیمەکانی فریاکەوتن لە درەنگانی شەودا چەند کەسێکیان رزگارکرد کە بەئۆتۆمۆبێلەکانیانەوە لەناو بەفردا گیریان خواردبوو.

تیمەکانی شارەوانی و رێگاو بانیش لە رۆژی رابردووەوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاوبانەکانن.

بەشێوەیەکی گشتی بارینی بەفر کە یەکەمجارە ئەمساڵ لەناو سەنتەری شارەکان دەبارێت، خۆشحاڵی ھاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا ھێناو لە شەوەوە ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیان کە بەشی زۆریان منداڵان بون بۆ بینینی دیمەنی بەفر و یاری کردن و وێنەی یادگاری لە ماڵەکانیان ھاتبونە دەرەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın