دوو فڕۆكهی رووسی له ئاسمان پێكدادهدهن
- لە رۆژهەڵاتی رووسیا و لەسەر دەریای ژاپۆن دوو فرۆکەی جەنگی رووسی لە جۆری Su-34 d دایان بەیەکداو کەوتنەخواروە.
Moskova
مۆسکۆ - AA
لە رۆژهەڵاتی رووسیا و لەسەر دەریای ژاپۆن دوو فرۆکەی جەنگی رووسی لە جۆری Su-34 d دایان بەیەکداو کەوتنەخواروە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری رووسیادا هاتووە لە ناوچەی هابارۆڤس بەدووری ٣٥ کم لە کەنارەوەو لەسەردەریا دوو فرۆکەی جەنگیی جۆری Su-34 ناسراو بە بۆردومانکەری راوچی لەکاتی مەشقدا داویانە بەیەکداو کەوتوونەتە خوارەوە.
لەکاتی کەوتنە خورەوەکەدا هەردوو فرۆکەوانەکە بە پەڕەشووتەوە خۆیان هەڵداوەوخوارەوە دواتر دوو هەلیکۆپتەر بەمەبەستی رزگار کردنی فرۆکەوانەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.
وەک زانراوە فرۆکەی Su-34 ی رووسی کە بە بۆردومانکەری راوچی ناسراوە لە هەلومەرجی زۆر دژواری کەشەوهەوادا و لە ئاسمان و لە زەوی دەتوانێت چەندین ئامانجی دوژمن تێک بشکێنێت و خاوەنی هەستیاریەکی زۆر بەرزە لەو ڕووەوە.