Sangar Hamad Azeez
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
راویژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی چوار قۆڵی له باره‌ی سووریا له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا كه سه‌رۆكه‌كانی توركیا، رووسیا، فه‌ڕه‌نسا و من به‌شداری تێدا ده‌كه‌ین".
مێركڵ رایگه‌یاند كه وەک ئەڵمانیا دەخوازن تورکیا سەقامگیربێت و له‌رووی ئابوورییه‌وه بەهێز بێت و، گوتی: مێرکل: "دەمانەوێت لەبابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کاری هاوبەشمان لەگەڵ تورکیا بەرەوپێشتر ببەین. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاری پێویست ئەنجام دەدەن".
ئه‌نگێلا مێركڵ سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی فه‌تۆ دووا و، رایگه‌یاند: "هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز ئیدانه ده‌كه‌ین، پێشتریش گووتوومه، هه‌رگیز قبووڵكراو نییه. پێویستمان به زانیاری زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن وه‌ك په‌كه‌كه (به رێكخراوی تیرۆریستیی) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین".