Mohammed Baqi Hussein,Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
بەرلین - AA
بەپێی راپرسییەک لە سهدا 47ی ئهڵمانییهكان دهیانهوێت راوێژكاری ئهڵمانیا، ئهنگێلا مێركڵ، بهشێوهیهكی پێشوهخت كۆتایی به ئهركهكهی بهێنێت.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەڵمانی DPA رایگەیاند، رێژەی سەدا ٤٧ی ئەو کەسانەی لە راپرسییەکەی کۆمپانیای توێژینەوەی YouGov ئەنجامیداوە، بەشدارییان کردووە، دەیانەوێت راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کریستیان (CDU)، ئەنگێلا مێرکڵ بەرلە تەواوبوونی ماوەی یاسایی کە چوار ساڵە کۆتایی بە ئەرکەکەی بھێنێت و سەدا ٣٦ی بەشداربووانیش دەیانەوێت ماوەی ئەرکەکەی تەواوبکات.
ئەم راپرسییە لە ١٩-٢١ی مانگی کانوونی دووەم بە بەشداری دوو ھەزار و ٣٦ کەس ئەنجامدراوە و تێدا پرسیاری ئەوە ئاراستەی بەشداربووان کراوە ئایا لە ئەگەری دانانی حکوومەتێکی نوێ، مێرکڵ بۆ چوار ساڵی داھاتوو وەک راوێژکار بمێنێتەوە یان نا؟.
بەپێی راپرسییەکە، سەدا ١٧ی دەنگدەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان پێیانوایە مێرکڵ پێش کۆتایی ھاتنی چوار ساڵ واز لە پۆستەکەی بھێنێێت و سەدا ٧٥ی دەنگدەرانی ئەو پارتەش پێیانوایە تا ٢٠٢١ مێرکڵ لە ئەرکەکەی بمێنێتەوە.
هاوکات رێژەی سەدا ٤٧ی ئەو کەسانەی لە راپرسییەکەی کۆمپانیای توێژینەوەی YouGov ئەنجامیداوە بەشدارییان کردووە، دەیانەوێت راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کریستیان (CDU)،ئەنگێلا مێرکڵ بەرلە پڕکردنەوەی چوار ساڵ کۆتایی بە ئەرکەکەی بھێنێت و سەدا ٣٦ی بەشداربووانیش دەیانەوێت ماوەی ئەرکەکەی تەواوبکات.
لە دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی گشتی لە ٢٤ی ئەیلوول لە ئەڵمانیا، لە ١٨ی تشرینی یەکەم ھەرسێ پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان و پارتی دیموکراتی ئازاد و پارتی سەوزەکان بەمەبەستی پێکھێنانی حکوومەتی ھاوپەیمانی کۆبوونەوەکانیان دەستپێکردبوو، بەڵام لەگەڵ کشانەوەی پارتی دیموکراتی ئازاد لە گفتوگۆکان، ھەوڵەکە شکستی هێنا.
بڕیارە ھەر سێ پارتی یەکێتی دیموکراتی کریستیان و یەکێتی سۆسیال کریستیان و پارتی دیموکراتی سۆسیال گفتوگۆیەکانیان لە ٧-١٢ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو لەمەڕ پێکھێنانی حکوومەتێکی نوێ دەستپێبکەنەوە.