Abdullah Shukur
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لە سنووری غەززە، سێ ھاووڵاتی فەڵەستینی شەھیدکران کە یەکێکیان منداڵە و ٤٧ کەسیش برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرە بە نووسراوێک رایگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیل لە چەند خاڵێکی جیاوازی رۆژھەڵاتی غەززە رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بەم ھۆیەوەش سێ فەڵەستینی شەھیدکراون کە یەکێکیان منداڵە و ٤٧ فەڵەستینی دیکەش بریندار کراون.
ھاووڵاتيیانی فەڵەستینی لە ٣٠ ئادارەوە تاوەکو ئێستا لە ژێرناوی "ڕێپێوانی گەڕانەوەی گەورە" لە سنووری کەرتی غەززە خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام دەدەن.