Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
حه‌وت وڵات كه ئه‌مریكاشیان تێدایه، بانگه‌وازیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لهڕاگهیهنراوێكدا رایگه‌یاندووه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، میسر، سعوودیه و ئوردون، له نیویۆرك كۆبوونه‌ته‌وه و داوای هه‌نگاوی پێویستیان كردووه به‌زووترین كات له سووریا بۆ هاندانی رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی.
روونكردنه‌وه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه بۆ كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كانی سووریا، ئیراده‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ جه‌نگی سووریا نه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ربازی".
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌ده‌ن، ته‌نها ده‌بنه هۆی زیادكردنی مه‌ترسییه‌كانی ناوچه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كه به‌ناوچه‌كه‌دا.