Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
له‌نده‌ن - AA
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رۆژی هەینی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای راده‌ست ده‌كرێت له‌باره‌ی داگیركردنی عێراقه‌وه رایگه‌یاند "ره‌نگه ئه‌مه خراپترین بڕیاری مێژووی وڵاته‌كه‌مان بووبێت. داگیركردنی عێراق وه‌ك ئاڵۆزاندنی كووره‌ی هه‌نگ وابوو".
هه‌روه‌ها تره‌مپ رایگه‌یاند، دۆخی ئه‌فغانستان به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵیش گۆڕاوه بۆ كاره‌سات.
له ریپۆرتاجێكیدا تره‌مپ له نووسینگەی خۆی له شاری نیویۆرك، سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "بهمتمانهكردن به‌ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌ستبه‌كارده‌بێت، به‌ڵام كات ده‌ریده‌خات ئه‌م متمانه‌یه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت".
تره‌مپ رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی سنووره‌كانی ئه‌مریكادا چه‌ند هه‌موارێك واژووده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه هاتوچۆی خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌مریكا سنووردار بكه‌ن. ریپۆرتاجهكهی تره‌مپ له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشووی بەریتانیا و په‌رله‌مانتاری پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته، مایكڵ گۆڤ-ه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی The Timesی ئینگلیزی ئه‌نجامدراوه.
تره‌مپ له ریپۆرتاجهكهدا رایگه‌یاندووه، رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ بەریتانیا ئه‌نجام ده‌دات.
- "مێركڵ هه‌ڵه‌یه‌كی خراپی كرد"
تره‌مپ ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه گرت و گوتی: "مێركڵ به‌وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌ی، هه‌ڵه‌یه‌كی خراپی كرد. هیچ كه‌س ته‌نانه‌ت نازانێت ئه‌و خه‌ڵكه له كوێوه هاتوون. به‌ڕای من مێركڵ بڕیارێكی خراپی داوه".
تره‌مپ رایگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر واژووكردنی رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیدا سزاكانی سه‌ر رووسیا هه‌ڵده‌گرێت و گوتی: "هه‌ندێك سزا له‌سه‌ر رووسیا دانراوه. ده‌مانه‌وێت بزانین له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌گه‌ینه هه‌ندێك رێككه‌وتن یان نا. پێموایه پێویسته چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبكرێته‌وه. ئه‌مه به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه‌یه".
- "هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ گۆڕاوه بۆ كاره‌سات"
هه‌روه‌ها تره‌مپ ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشتری ئه‌مریكاش گرت و له‌باره‌ی داگیركردنی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، "ره‌نگه ئه‌مه خراپترین بڕیاری مێژووی وڵاته‌كه‌مان بووبێت. داگیركردنی عێراق وه‌ك ئاڵۆزاندنی كووره‌ی هه‌نگ وابوو".
- پشتگیریكردنی بڕیاری به‌جێهێشتنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن بەریتانیا
میدیاكانی بەریتانیا به‌تایبه‌تی گرنگییان بهڕوونكردنهوهكهی تره‌مپ داوه له‌باره‌ی بڕیاری به‌جێهێشتنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
مایكڵ گۆڤ له‌میانی ریپۆرتاجهكهدا له تره‌مپی پرسی "ئایا بەریتانیا له بازرگانیی ئازاد‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ڕیزی یه‌كه‌مدا دێت یان نا؟". ترمپ له وه‌ڵامدا گوتی:"به‌ڕای من زۆر باشن".
تره‌مپ رایگه‌یاند دوای ده‌ستبه‌كاربوونی، به‌خێرایی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان ئه‌مریكا و بەریتانیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.