Hamdi Yıldız
22 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ئیستانبوڵ- AA
رێکخراوی ئیخوان موسلیمین لە میسر، دەربارەی بەنداوی نەهزە بانگەوازێکی ئاراستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد.
ئیخوان موسلیمین بانگەوازەکەی لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەربارەی پرسی بەنداوەکە ئەرکی سەر شانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەفریقا-یە.
لە بانگەوازەکەدا داوا لە رێکخراوە جەماوەرییەکان کراوە کار بۆ پاراستنی مافەکانی میسر لەسەر رووباری نیل بکەن.
ئیخوان موسلیمین، ئەو رێوشوێنانەی حکوومەتی کودەتای میسر بە باوەڕپێکراو نابینێت و حکوومەت بە کەمترخەمی لە پاراستنی مافە مێژووییەکانی میسر لەسەر رووباری نیل، تۆمەتبار دەکات.
- ماوەی نۆ ساڵە قەیرانی بەنداوی نەهزە بەردەوامە
وڵاتانی ئەسیوپیا، میسر و سوودان ماوەی نۆ ساڵە دەربارەی بەنداوی نەهزە یەکتر تۆمەتبار دەکەن و تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.
بەنداوەکە لەسەر رووباری نیل و لە نزیک سنوورەکانی سوودان و ئەسیوپیا بنیاتدەنرێت، ئامانجیش لە دروستکردنی دابینکردنی سەدا ٩٠ی وزەی کارەبایە بۆ ئەسیوپیا و فرۆشتنی کارەبایە بە وڵاتانی دراوسێی ئەسیوپیا.
میسر و سوودان، کێشەی ئەوەیان هەیە کە دروستکردنی ئەم بەنداوە پشکەکانیان لە ئاوی رووباری نیل کەمدەکاتەوە و دژبە خستنەکاری بەنداوەکەن.