Sümeyye Dilara Dinçer
22 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
مەکسیک - AA
لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی لە مەکسیک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی مەکسیکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە کاتەکانی بەیانی، فڕۆکەی سەربازیی لە جۆری Learjet 45 XRی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی لە شاری خالاپا پایتەختی ویلایەتی ڤیراکروز کەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە رووداوەکەدا، شەش سەرباز گیانیان لەدەستداوە، بەڵام زانیاری سەبارەت بە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەخراوەتەڕوو.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە فڕۆکەکە لە میانی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانە لە شوێنی نیشتنەوە لایداوە و ئاگری گرتووە.
لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکردووە.