Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سیناتۆری ویلایه‌تی ڤێرمۆنت، بێرنی سانده‌رز به شێتی تۆمه‌تباركرد كه رایگه‌یاندووه، به‌شداری له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی 2020دا.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لێدوانی له‌باره‌ی به‌ربژێركردنی سانده‌رز داوه و نووسیویه‌تی "بێرنی-یه شێت به‌شداریی له كێبڕكێكه‌دا كردووه. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم".
لە لایەن خۆیەوە بێرنی سانده‌رز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ-ی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی "شێتی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكێكمان هه‌یه نه‌ژادپه‌رستی، ره‌گه‌زپه‌رستی، دوژمنایه‌تیی بیانی و ساخته‌كاری ئه‌نجام ده‌دات. مرۆڤه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه و ته‌نها به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تره‌مپ-دا ناوه‌ستینه‌وه له هه‌مان كاتدا ژیانی ئابووری و سیاسیی ئه‌م وڵاته ده‌گۆڕین".
- كه‌مپینه‌كان له لایه‌ن موسڵمانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت
هاوكات سانده‌رز رایگه‌یاند، كه‌مپینه‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن بیرمه‌ندی سیاسی فایز شاكره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
به‌م جۆره فایز شاكر كه به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتیی ئازادییه شارستانییه‌كانی ئه‌مریكایه له واشنتۆن، بووه یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا كه موسڵمان بێت.
فایز شاكر پێشتر راوێژكاری هه‌ریه‌كه له سیناتۆری دیموكراته‌كان، هاری ره‌ید و گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پیلۆسی بووه.