Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هودا موسه‌ننا كه به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌مریكاوه چووه‌ته سووریا، به هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی نییه، وه‌ریناگرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هودا موسه‌ننا كرد كه له ویلایه‌تی ئالابامای ئه‌مریكاوه چووه‌ته سووریا.
مایک پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هودا موسه‌ننای ته‌مه‌ن 24 ساڵ هاووڵاتی ئه‌مریكا نییه و ناتوانێت بێته ئه‌مریكاوه و گوتی: "(موسه‌ننا) بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه. نه پاسپۆرتێكی هه‌یه له ئه‌مریكا بخوات نه ڤیزه‌ی گه‌شتیی هه‌یه بۆ ئه‌مریكا. به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌توندی ئامۆژگاری هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌مریكا بكه‌ین له‌وه‌ی گه‌شت بۆ سووریا نه‌كه‌ن".
هودا موسه‌ننا به هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا كردووه راگه‌یاندنی ئه‌مریكا به بووكی داعش ناوی ده‌به‌ن، دوێنێ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی abcNewsی ئه‌مریكی باسی له‌وه كرد كه ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه و له میانی چوار ساڵدا، سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و جیابووه‌ته‌وه، ئێستاش له‌گه‌ڵ منداڵه 18 مانگییه‌كه‌ی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌مریكا.