Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Mohammed Baqi Hussein
21 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئیخوان موسلمینی میسر، ئیدانه‌ی له‌سێداره‌دانی نۆ تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی هه‌وڵی كوشتنی سه‌رۆكی داواكاری گشتی هیشام بهرهكاتیان كرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیخوان موسلمین وێڕای ئیدانه‌كردنی له‌سێداره‌دانی نۆ گه‌نجی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی به‌ره‌كاتی كردبووه ئامانج رایگه‌یاندووه، "به‌رپرسانی میسر به‌رپرسن له رژانی خوێنی بێتاوانان و پێشهاته خراپه‌كانی هه‌موو بواره‌كان له وڵات‌دا".
هاوكات لهڕاگهیهندراوهكهدا بانگه‌واز كراوه هه‌موو خاوه‌ن ویژانێكی ئازاد ئه‌م هه‌ینییه له‌دوای نوێژ، به‌شداری له نوێژی مردوو به غیابی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ نۆ تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی به‌ره‌كات له میسر له‌سێداره دران.