مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە دەریایی باڵتیک
- سبەی یەکشەممە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە ژێر ناوی ( Baltops- ٢٠١٩) لە باکووری ئەورووپا دەست پێدەکات.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل ــ AA
راگەیاندرا، سبەی یەکشەممە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە ژێر ناوی " Baltops- ٢٠١٩) بە بەشداری ھێزی سەربازیی ١٨ وڵاتی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ لە دەریایی باڵتیک باکووری ئەورووپا دەست پێدەکات.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاری دەستکەوتووە کە مانۆڕەکە بەسەرپەرشتی ئەمریکا لە دەریایی باڵتیک باکووری ئەورووپا بەڕێوەدەچێت.
مانۆڕەکە تا ٢١ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە ھێزی سەربازیی ١٨ وڵاتی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ بەشداری دەکەن لەنێویاندا ئەمریکا، تورکیا، ئەڵمانیا، بریتانیا و فەڕەنسا.
ھەروەھا ھەشت ھەزار و ٦٠٠ سەربازیی لە ھێزی سەربازیی ١٨ وڵات، ٥٠ کەشتی و ژێردەریایی و ٤٠ فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان پێ دەکرێت.
ئەمە ٤٧ ھەمین مانۆڕی سەربازیی ناتۆیە کە بڕیارە لە ژێر ناوی (( Baltops- ٢٠١٩) ئەنجام بدرێت کە تیادا راھێنان لەسەر چۆنییەتی بەرپەرچدانەوەی ھێرشی دوژمن، تێکشکاندنی ژێردەریایی و بەھێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی دەکرێت.