Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
بە هەزاران خۆپیشاندەر لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، پرۆتێستۆی بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەکەن.
ئەنجوومەنی رێکخستنی موسڵمانانی ئەمریکا ناسراو بە USCMO، بە بەشداری چەندین گرووپی جیاوازی کۆمیتەی ئاراستەی نیشتیمانی تورک-ئەمریکی و چەندین لایەنی تر خۆپیشاندانێکیان لە واشنتۆن رێکخست.
لە خۆپیشاندانەکەدا، ئاڵایەکی ٥٠ مەتری فەڵەستین هەڵکراو چەندین دروشمی دژ بە ترەمپ دەگوترانەوە لەگەڵ داوای ئازادی بۆ فەڵەستین.
لە خۆپیشاندانەکەدا، سەرۆکی چەندین رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی گوتاریان پێشکەش کرد.
سکرتێری USCMO، ئوسامە جەمال ئاماژەی بەوەدا کە چەندین کەس لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکاوە هاتوونەتە واشنتۆن بۆ پشتگیریکردن لە فەڵەستین.
لە گوتەکانیدا، جەمال رەخنەی لە ترەمپ گرت و داواشی کرد کە موسڵمانان کۆببنەوە و کاردانەوە بنوێنن بەرامبەر ئەو بریارەی ترەمپ.