Tuğçenur Akgün
11 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی لووتکەی ناتۆدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆدەبێتەوە.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی لە لێدوانیاندا بۆ راگەیاندنەکانی وڵاتەکەیان باسیان لەوە کردووە کە بایدن لە میانی لووتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس پایتەختی لیتوانیا، سبەی لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە.
واش چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی لووتکەکە، جەنگی رووسیا-ئۆکراینا بێت.
بایدن پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەندامێتی ئۆکراینا لە پەیمانی ناتۆ پێویستە سەرەتا جەنگی نێوان رووسیا-ئۆکراینا کۆتایی پێ بێت.
لووتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و سبەی کۆتایی دێت.