Esra Taşkın
27 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2023
پاریس - AA
لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە لە فەڕەنسا، کورسی ویلچەر بۆ کەمئەندامان بێ بەرامبەر دەبێت.
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە میانی گوتارێکدا لە شەشەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی کەمئەندامان کە لە کۆشکی ئەلیزێ بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بۆ کەمئەندامان بنرێت.
ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە بڕی ١،٥ ملیار یورۆ بۆ کەمئەندامان تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بچنە شوێنە گشتییەکان و رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە، کورسی ویلچەر بۆ کەمئەندامان بەتەواوەتی بێ بەرامبەر دەبێت.
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو کە ٤٣٠ هەزار خوێندکاری کەمئەندام لە وڵاتەکەدا هەن.
میدیاکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوە دا، کۆمەڵەی "هەندیکاپس" کە لە ٥٢ رێکخراو پێکهاتووە، بە پاساوی "نەبوونی راوێژکار" بایکۆتی کۆنفرانسەکەیان کردووە.