لە زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٢٥ فەڵەستینی کوژران
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٥ فەڵەستینی کوژران.

Istanbul
غەززە ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٥ فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر شاری غەززە و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری غەززە و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلدا، ٢٥ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.